وتەبێژی حکومەت: ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند " ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت"

ئەمڕۆ  یەکشەممە ٢٨ ی ئابی ٢٠٢٢، لەوەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی وادەی دابەشکردنی مووچە، د. جوتیار عادل جەختی کردەوە کە لەم هەفتەیەدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب.

ئەوەش لە کاتێکدایە سەرەتای ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی ئەمساڵ کۆتایی پێهات.

هەرچەندە ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی هەرێم دوادەکەوێت لە دابەشکردنی مووچەی مانگانەدا، بەڵام لەسەر داهاتی خۆی مووچە دابەش دەکات و، حکومەتی عێراقیش چەند مانگێکە بڕی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی نەناردووە بۆ هەرێم.



PM:12:27:28/08/2022