کەمێک پێش ئێستا گۆرانیبێژی ناسراوی باشوری كوردستان چۆپی فەتاح نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە ناوی (هۆی دل) لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.
(هۆی دڵ) کارێکی نوێی چۆپی فەتاح-ە، کە بەشێوە زاری کرمانجی وتوویەتی و لە چوار گۆرانی فۆلکلۆری پێکهاتووە و لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوبەکەی بڵاویکردووەتەوە.
جێی باسە چۆپی سێ ڕۆژ پێش ئێستا بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (You)ی بە زمانی ئینگلیزی و كوردی بڵاوکردەوە، كە بۆ یەكەم جار بوو گۆرانییەك بە كوردی و زمانێكی بیانی بڵاوبكاتەوە، هەروەها یەکەم کاری بوو کە ئاواز و هۆنراوەی خۆی بووە.
چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیریی کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی "لیڤیا".