کازمی داوا لەسەدر دەکات لایەنگرانی لە دامەزراوە حکومییەکان بکشێنێتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی داوایەکی بەپەلە لە موقتەدا سەدر دەکات کە لایەنگرانی لە دامەزراوە حوکمییەکانی ناوچەی سەوز بکشێنێتەوە، هەروەها ئاستی ئامادەباشی هەموو هێزەکانی بۆ بەرزترین پلەی ئامادەباشی راگەیاند.  

لەیەکەم پەرچەکردرای مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لەسەر چوونی خۆپیشاندەران بۆ ناوچەی سەوز، داوا لە موقتەدا سەدر سەرکردەی رەوی سەدر دەکات کە خۆپیشاندەرانی لایەنگری لە دامەزراوەکان بکشێنێتەوە.

ئەمڕۆ دوای وازهێنانی سەدر لە کاری سیاسی لایەنگرانی سەدر کەوتنە جومجوڵێکی زۆر و گەورە و چوونە ناوچەی سەوز و کۆشکی کۆمارەوەو تا دێت ئاپۆڕای خەڵکەکە زیاتر دەبێت لەناوچەی سەوز، تا ئێستا سەفارەتەکان و بینای ئەنجومەنی وەزیران پارێزراوەو خۆپیشاندەران نە چوونەتە ئەو شوێنانە، هاوکات فەرمان دەرچووە بۆ هێزە ئەمنییەکان کە خۆیان دووربگرن لە رووبەڕووبوونەوە.

تا ئێستا خۆپیشاندەران چوونەتە کۆشکی کۆماری و بە هۆڵ و ژورەکانیدا بڵاوبوونەتەوە.      



PM:04:22:29/08/2022