بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، گرژی و ئاڵۆزییەکانی خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوزی بەغداد بەردەوامە، کە تێیدا چەکی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت.
بەهۆی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی قورسی نێوان میلیشیاکانی ناو حەشدی شەعبی و چەکدارانی سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر، تائێستا زیاتر لە (٢٠) کەس کوژران و (٣٥٠)ی دیکەش برینداربوون.
هەروەها شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە چوار موشەکی جۆری کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەکانی حەبیبییە و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوچەی سەوزی بەغداد کران، کە لە شوێنی نیشتەجێبونی هاوڵاتیان کەوتونەتە خوارەوە و زیانیان بەدوای خۆیاندا هێناوە.