کازمی: ڕاگرتنی شەڕ لە لایەن موقتەداوە باڵاترین ئاستی نیشتیمانییە

هەر لەگەڵ تەواوبوونی وتەکەی سەدردا کە داوای کۆتایی هێنانی شەڕی کرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" ئەو هەڵوێستە بەرزترین ئاستی نیشتیمانییە". 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، وتەکەی سەماحەتی سەدر بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نیشتیمانی گەورە بوو، کە داوای کرد تواناکانی عێراق بپارێزرێت. 

هەروەها کازمی دەڵێت" ئەو وتەیە کە ڕاگرتنی زمانی هەڵکشانی سیاسی و ئەمنی و دەستکردن بە گفتوگۆیەکی بەرهەمدار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان گرتبووە خۆی، بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە، کە سەماحەتی ئاماژەی بۆ کرد". 


PM:01:31:30/08/2022