بەرهەم ساڵح داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات


سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح هەڵبژاردنی پێشوەختە بە چارەسەری ئەم دۆخە دەزانێت.

لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا کە ئەمشەو بڵاویکردەوە، بەرهەم ساڵح دەڵێت" ئەنجامدانی گفتوگۆی گشتگیر بە بەشداری هەمو لایەنەکان کە تیایدا جەخت لەچۆنیەتی هەڵبژاردنی پێشوەخت و پێکهێنانی حکومەت بکرێتەوە"و دەشڵێت " هەڵبژاردنی پێشوەخت بە سازان دەبێتەهۆی تێپەڕاندنی قەیرانەکان، بەپێچەوانەشەوە بەردەوامی دۆخی ئێستا گەندەڵی زیاتر دەکات و دەبێتەمایەی هەڕەشە بۆسەر دەوڵەت".

 بەرهەم ساڵح داوایەکی چەند ساڵەی دووپاتدەکاتەوەو دەڵێت " پێویستە دەستبکرێت بە گۆڕانکاریی دەستوری خێرا بەپێی چوارچێوە دەستورییەکان".

سەرۆکی ئاماژەی بۆ زەرورەتی چارەسەری کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
  
لەبارەی چارەسەری هەنووکیشەوە بەرهەم ساڵح پشتگیری لە داواکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران دەکات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی نیشتیمانی و، سەرۆک کۆمار بە  " کلیلی چارەسەرەی" دەزانێت.  



PM:08:46:30/08/2022