قەیس خەزعەلی: کازمی وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رۆڵی خۆی بەجێنەهێنا


ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی رایگەیاند " کازمی وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رۆڵی خۆی بەجێنەهێنا" ، هەروەها داوای سزادانی ئەو چەکدارانە دەکات کە تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکان کرد.

قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق لە وتەیەکدا رایگەیاند:
-دوێنێ و ئەمڕۆ خراپترین کاتەکانە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە هەمانبووە.
-دوژمنانی عێراق شەڕێکی ناوخۆیان دەستپێکردووە کە مەترسی لەسەر ئارامی کۆمەڵگا دروست دەکات.
-گروپە چەکدارەکان هەڕەشەیان لە سەردانکەرانی ئیمام حسێن کرد.
-ئەوەی روویدا بڵاوبوونەوەی گروپە چەكدارەكانە لە زۆربەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور، ئەو گروپانە جۆرەها چەكیان بەكارهێناوە و هاوڵاتیانیان ترساند.
-بەشێک لەو گرووپانە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکانی بەسرە و ناسریەیان گەمارۆ دا کە بە مەترسییەکی ئابووری دادەنرێت.
-سەرکردەکانی ئەو بزووتنەوەیانە کە بارەگاکانیان سوتاوە، سەبر و راوێژکار و ژیر بوون و دەرفەتیان لەدەست داوە بەرامبەر دوژمنان.
-ئەگەر هەمووان بگەڕاینەیەتەوە بۆ مەرجەعە ئایینییەکانمان، ئەوەی لە ناوچەی سەوز ڕوویدا ڕووی نەدەدا.

دوێنێ شەو بارەگەکانی عەسائیب یەکێک بوو لەو حزبانەی کە زۆترین بارەگایان لەلایەن لایەنگران و چەکدارانی سەدرەوە لە بەغداو شارەکانی تر سوتێنران. 



PM:11:31:30/08/2022