ساڵح محەمەد عیراقی ناسراو بە وەزیرەکەی رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکیدا رایگەیاند" هەڵوێستەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بێ‌ئابڕوو و هەڵوێستەکانی گروپە چەکدارە بێئابڕووەکانیم بەلاوە سەیر نییە، کە دەڵێن پەرلەمان کۆدەبێتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بێ‌ئابڕوو".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، میلیشیاكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تۆمەتبارن بە كوشتنی خۆپێشاندەران.
ئه‌وه‌شی خستەڕوو، تا ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌یتوانیوه یه‌ك فایلی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا بكات، ئه‌وان نه‌ك ته‌نها ئاشقی گه‌نده‌ڵین و گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو رقیان له‌وانه‌شه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن چاكسازی ئه‌نجامبده‌ن و گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵن.