لەبارەی هاوسەرگیری مسیار فەتوا دەدرێت

ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان بڵاویکردەوە، هاوسەرگیری میسیار پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگەی کوردییە  و گونجاو نییە.


ئەمڕۆ ٣١ی ئابی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا پرسی هاوسەرگیری میسیار لە چەند کەناڵێکی راگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا بووەتە بابەتی رۆژ و هاوڵاتییانیان لەوبارەیەوە سەرقاڵ کردووە".


هەر لە بڵوکراوەکەیاندا دەڵێن " ئێمە لە ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان سەرنجی مسوڵمانان و هاوڵاتییان بۆ ئەو راستییە رادەکێشین، کە ئەو هاوسەرگیرییە پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگەی کوردییە و بۆ کۆمەڵگەی ئێمە گونجاو نییە و بە پەسەندی نازانین بەهۆی نەگونجانی لەگەڵ مەبەستەکانی هاوسەرگیری لە ئیسلامدا".


ئاماژە بەوەشکراوە، لەبەر ئەو هۆیەی ئاماژەی پێکرا، داواکارین زانایانی ئایینی خۆیان لە ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیری ناوبراو بەدوور بگرن.



PM:01:57:31/08/2022