وێنە.. داتای نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەکرێنە ئەلکترۆنی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بڵاویكردەوە، بڕیارە داتاكانی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بكرێن بە ئەلیكترۆنی و بۆ ئەو مەبەستە چەند ئامێرێك بۆ نەخۆشخانەكە دابینكراون.

د.پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایگەیاند، "لەسەر پێشنیاری دكتۆر سەباح بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، داتاكانی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەكرێن بە ئەلیكترۆنی".

 

دەشڵێت " بۆ گۆڕینی سیستەمی نەخۆشخانە بۆ ئەلیكترۆنی ، ئەمڕۆ بیست ئامێری كۆمپیوتەرو پێنج ئامێری ئایپادمان بۆ دابین كرا، بەزووترین كات سیستەمەكە دەكەوێتە كار".



PM:02:30:31/08/2022