سبەی پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت

سەرەڕای بوونی نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینار تا ئێستا موچەی مانگی هەشت دابەشنەکراوە و بڕیارە لە یەکی نۆ دەست بە دابەشکردنی بکرێت و یەکەم وەزارەت تەندروستی موچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢، سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، "رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی‌ ١ی ٩ی ٢٠٢٢ دەست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت."

ئەوسەرچاوەیە  دەشڵێت، "دابەشکردنی موچە به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو دەبێت کە یەکەم وەزارەت موچەی پێدەدرێت وەزارەتی تەندروستییە".

هەروەها بەگوێرەی خشتەکە لە رێکەوتی ٤ی٩ی ٢٠٢٢ هەریەک لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٨٠ و ٧٠ موچەی مانگی هەشت وەردەگرن.

لە رێکەوتی ٥ی ٩ی ٢٠٢٢ وەزارەتی دارایی و ئابوری و ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە موچەی مانگی هەشت وەردەگرن، رێکەوتی ٦ی ٩ی ٢٠٢٢ موچەی هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن دابەشدەکرێت.

٧ی ٩ی ٢٠٢٢ موچەی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.

رێکەوتی ٨ی ٩ی ٢٠٢٢ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت، رێکەوتی ١١ی ٩ی ٢٠٢٢ موچەی هەریەکە لە ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش وکاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت

 



PM:02:59:31/08/2022