هادی عامری پەیامێکی بەپەلە ڕادەگەیەنێت

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کە بەشێکی سەرەکییە لە چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات "بێدەنگی سیاسی و میدیایی" ڕابگەیەنن

ئەمڕۆ چوار شەممە، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە پەیامێکدا بە گشت لایەنە شیعییەکانی دەڵێت، "ئێمە لە سەروبەندی زیارەتی چلەداین، بۆیە هەموو برایان لە سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان سوێند دەدەم کە بێدەنگی سیاسی و میدیایی ڕابگەیەنن و گوتارێکی میانڕەو پەیڕەو بکەن کە نەبێتەهۆی ناکۆکی و دووبەرەکی." 

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتیشی  "دەست هەڵگرن لە گوتاری ڕقاوی و کینەئامێز.. بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و گەڕاندنەوەی متمانە لەنێوان ڕۆڵەکانی نیشتمان."



PM:03:17:31/08/2022