چوارچێوەى هەماهەنگى پرسە رادەگەیەنێت

دواى هەڕەشەکەى موقتەدا سەدر چوارچێوەی هەماهەنگی پرسە بۆ ئەو کەسانە دادەنێت کە لەرووداوەکانى ئەم دواییە گیانیان لەدەستد.

ئەمڕۆ چوار شەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکی کورتدا ئاماژەی بەوە کردووە، کاتژمێر هەشتى رۆژى پێنج شەممە لە مزگەوتى الزوية / كەرادە پرسەکە بەڕێوەدەچێت

پێشتر محەمەد ساڵح عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە رایگەیاند، "ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی پرسە بۆ کوژراوانی ڕووداوەکانی دووشەممەی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا ڕانەگەیەنێت، "ئەوە لەمڕۆوە ڕەوتی سەدری بە هەموو شێوەیەک دوژمنی یەکەمی ئەوانە."  

ناو براو لە پەیامەکەیدا  "میلیشیاکانی چوارچێوەی هەماهەنگی" تۆمەتبار دەکات بە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەڵێت، "ئەوان هێشتا بەردەوامن لە داواکاری خۆیان بۆ دانیشتنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتە قێزەونەکەیان لەکاتێکدا خوێنی خۆپیشاندەران هێشتا دەڕوات."   

 



PM:06:04:31/08/2022