پۆلیسی راپەڕین: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی لە كچێك كردبوو


پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كچێك كردبوو لەبەرامبەر بڕێك پارە.  

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "پاش ئەوەی هاوڵاتیەك بەناوی ( ن.ح) ڕەگەزی مێ، لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر مكافحە سكاڵای لەسەر كەسێكی نەناسراو تۆمار كرد كە بە وتەی خۆی هەستاوە بە بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاوی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و دواتر لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێك پارە ڕەشی كردۆتەوە".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بەناوی (هـ . ئ ) لە ڕەگەزی نێر، دەستگیر بكرێ و دوای لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانی ناوە بە تاوانەكەیدا".  

هەروەها دەڵێت "دوای دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیش گیرا بەسەر بڕێك پارە كە لەو كچەی وەرگرتبوو لەبەرامبەر ڕەشكردنەوەی وێنەكانیدا، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ڕاگیر كراوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".  



PM:03:54:01/09/2022