ئەمڕۆ هەینی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی ڕێژەیەک دابەزی.
بەهای دراوە بیانیەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٤ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٧ هەزار دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ٤٦٥ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ١٠٨ دینارە.