لە پارێزگای هەڵەبجە خۆپیشاندانە

لە پارێزگای هەڵەبجە كارمەندە خۆبەخشەكان و دەرچووە دانەمەزراوەكانی تەندروستی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن دەكەن.

 

ئەمڕۆ یەكشەممە ٤ی ئەیلول،  لە پارێزگای هەڵەبجە جارێكی دیكە كارمەندە خۆبەخشەكان و دەرچووە دانەمەزراوەكانی تەندروستی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەكەن.

خۆپیشاندەران وەک خۆیان باسی لێوەدەکەن كە ماوەی چەندین ساڵە بە خۆبەخش لە فەرمانگە و نەخۆشخانە حكومییەكاندا كار دەكەن، بەڵام لە دامەزراندن بێبەشكراون.

 

ئەو كارمەندە خۆبەخشانە چەندەمین جارە لە زۆرینەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان ساز دەكەن و داوای دامەزراندن دەكەن.

 



AM:10:51:04/09/2022