قەرەداغ.. بە نارنجۆک هێرشکرایە سەر ئاسایش و قوربانی هەیە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە هاوڵاتییەک لە کاتى دەستگیرکردنیدا لە قەزای قەرەداغی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە نارنجۆک هێرشى کردە سەر  پۆلیس و ئاسایش.  

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ لە بازگەیەکی ئاسایش لە قەرەداغ ماتۆڕسوارێک دوای ئەوەی گومانی لێدەکرێت، کە چەکداربێت لە بازگەکە هەڵدێت و دواتر لە خانووەیەکی چۆڵدا بە چەک و نارنجۆک رووبەڕووی هێز ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیە دەبێتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕووداوەکەدا سێ پۆلیس و دوو ئاسایش و هاوڵاتییەکی مەدەنی بریندارکردووە، هێشتا چەکدارەکە لە ناو خانووەکەدایە و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەو چەکدارەدا بەردەوامە. 


PM:09:00:04/09/2022