گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی: بەپەلە رۆژی هەڵبژاردن دیاری بكرێت


بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان داوا دەكەن بەزووترین كات رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكرێت.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كراوە و جەختیش كرایەوە كە پێویستە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان چیتر و لەژێر هیچ پاساوێكدا لەوە زیاتر دوانەكەوێت و بەپەلە و لە نزیكترین كاتدا ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بكرێت.  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، هەردولاش هاوڕابوون كە پێویستە كورد خۆی بۆ ئەگەرەكانی داهاتوو لە عێراق ئامادەبكات و ناكۆكیە سیاسیەكان وەلابنێت لەپێناو بەرژەوەندی خاك و خەڵكی كوردستان.  






PM:07:44:05/09/2022