سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا پلانی خۆی ئاشكراكرد


لیزا ترەس، سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، دەیەوێت باج كەم بكاتەوە و گەشەش بە ئابوری وڵاتەكەی بدات. 

لیزا ترەس، سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە وتارێكدا رایگەیاند "پەرە بە گەشە و وەبەرهێنانی بازرگانی دەدەم، لە ماوەی ئەركی خۆمدا، چاكسازی ئەنجام دەدەم بۆ ئەوەی بەریتانیا دەست بە كاركردن، بونیادنان و گەشە بكاتەوە. هەنگاوی بەهێز دەنێین بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی كە خەڵك رووبەڕووی تێچووی لە توانابەدەری وزە نەبنەوە."
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "ئێستا كاتی رووبەڕووبوونەوەی ئەو پرسانەیە كە لەبەردەم بەریتانیا بوونەتە بەربەست، پێویستە بارگرانی خێزانەكان كەمبكەینەوە و هاوكاریی خەڵك بكەین بەردەوامی بە ژیانی خۆیان بدەن."
 





PM:08:56:06/09/2022