مەسرور بارزانی: چاكسازی لە بواری دەرمان دەكەین

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت،  حكومەت لە ئەمڕۆوە دەستی بە چاكسازییەكی بنەڕەتی كردووە بۆ دابینكردنی دەرمانی باشتر بۆ هاووڵاتیان.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "ئەمرۆ حكومەت چاكسازییەكی گرنگی لەبواری تەندرینگی دەرمان لە كوردستان دەستپێكرد".

هەروەها وتویەتی "لەرێگەی گرێبەستە شەفافەكانەوە، دەرمان بە كواڵێتی باشتر و نرخێكی هەرزانتر بۆ هاوڵاتیانمان دابین دەكەین".




PM:09:40:06/09/2022