ئەمڕۆ چوارشەممە شێنێ عەزیز ئاکۆ یەکەم شاجوانی کوردستان، چەند وێنەیەک و گرتە ڤیدیۆیەکی خۆی هاوسەرەکەی بلاوکردەوە.
شێنێ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ژمارەیەک وێنە و ڤیدیۆی نوێی خۆی هاوسەرەکەی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکانی.
شێنێ عەزیز ئاكۆ ساڵی ١٩٩٣ لە شاری ڕانییە لەدایك بووە و لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ خێزانەكەی كوردستانی جێهێشتووە و چۆتە ئەوروپا، ساڵی ٢٠١٢ لە مەراسیمێكدا وەك یەكەم شاجوانی كوردستان هەڵبژێردرا.