عەلی باپیر: بێ هەمواری یاساكە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناكرێت


سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایدەگەیەنێت، تا هەمواری یاسای هەڵبژاردن نەكرێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناكرێت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، وەفدێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەر سەید عەلی، سەردانی كۆمەڵی دادگەری كرد و لەگەڵ وەفدێكی كۆمەڵ بەسەرۆكایەتی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كۆبونەوە.

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند "خاڵی هاوبەشمان لەگەڵ گۆڕان زۆرن، هەمومان دەمانەوێت دادگەری لەم وڵاتە بچەسپێت، لەنێوخۆدا رێك بین، لەگەڵ بەغدا تەبا بین، ئینجا دەتوانین بەسەر گرفتەكاندا زاڵ بین."

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەیوەندی بە هەمو لایەنەكانەوە هەیەو دەبێت بەهەموان زەمینە سازبكەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ئەنجام بكرێت، ئەوەش تەنها بە ئێمەو بە گۆڕان ناكرێت."

هەروەها وتیشی "هەڵبژاردن ناكرێت تا یاساكەی دەستكاری نەكرێت و زەمینەی بۆ خۆش نەكرێت."



PM:07:27:07/09/2022