نەوەی نوێ: دۆسیەی دیار نەمانی 22 ملیار دۆلارەكەمان داوەتە باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكان


رێبوار ئەوڕەحمان، وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە دیارنەمانی ٢٢ ملیار دۆلارمان بە زمانی ئینگلیزی داوەتە سەرجەم كونسڵگەری و باڵیۆزخانەكان".

رێبوار ئەوڕەحمان، وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ رایگەیاندووە "سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە داتا و زانیاری ورد ئاشكرای كرد كە تەنها لەم كابینەیەدا ٢٢ ملیار دۆلار دیار نییە، بەڵام تا ئێستا حكومەت و لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەت بە هیچ شێوەیەك بۆ خەڵكیان رون نەكردۆتەوە كە ئەو پارەیە چی لێهاتوە و بۆ چی سەرفكراوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "جا ئێمە لە نەوەی نوی هەموو زانیاری و داتاكانمان داوە بە رۆژنامەنوسان و بە نوسخەی ئینگلیزیش ناردومانە بۆ هەموو كونسوڵگەری و باڵیۆزخانەكان تا قەبارەی دزی ئەم حكومەتە و ئەم دەسەڵاتە بزانن، وەك دەوترێت (الصمت علامە الرچا)، ئەم بێدەنگیەش دەیسەلمێنێت كە ئەو زانیاریانە تەواو راستن، گەر وا نەبوایە  دڵنیا بن ئێستا بە دەیان شێوە رونكردنەوەیان دابوو".



PM:05:43:09/09/2022