بانە شێروان چەند وێنەیەکی تایبەتی خۆی بڵاودەکاتەوە


بانە شێروان هونەرمەندی لاوی ناسراوی کورد چەند وێنەیەکی سەرنجڕاكێشی تایبەتی خۆی بڵاودەکاتەوە.

بانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر چەند وێنەیەکی تەواو جیاوازی خۆی بە جلی رەشەوە بڵاودەکاتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی (٢٠٠١) لەدایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه‌ یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و هه‌تا كۆتا قۆناغی پرۆگرامه‌كه‌ مایه‌وه‌، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.



PM:11:46:09/09/2022