نرخی دراوەکان بەرامبەر بە دینار گۆڕانکارییان بەسەردا هات

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢ نرخی دراوەکان بەرامبەر دیناری عێراقی بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان و عێراق گۆڕانکارییان بەسەردا هات. 

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینارە، هەفتەی ڕابردوو بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٠ هەزار و ٤٠٠ دینارە، هەفتەی ڕابردوو بە ١٦٩ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ١٤٠ دینارە، هەفتەی ڕابردوو بە ٨ هەزار و ١٣٥ دینار بوو. 

 - نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٨٥٧ دینارە، هەفتەی ڕابردوو بە ٤ هەزار و ٩٣٥ دینار بوو. 

- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٤٧ هەزار دینارە.


AM:11:31:10/09/2022