لوبنان مەرجی ڤیزای بۆ گەشتی عێراقییەكان لابرد


ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر لێبوردنی عێراقییەكان لە مەرجی وەرگرتنی ڤیزا لەكاتی چوونە خاكی وڵاتەكەیەوە.

میدیاكانی لوبنان، لێبوردنی حكومەتی وڵاتەكەین لەسەر داوای هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و شارەوانی لوبنان بووە، بە مەبەستی كاراكردنی هەماهەنگی لەگەڵ كۆماری عێراق.

هەر بەپێی بڕیارەكە ئەو عێراقییانەی ڕوو لە لوبنان دەكەن ڤیزای چوونە ناوەوە بە بێبەرامبەر و مانەوەیان بۆ ماوەی مانگێك پێدەدرێت و دەشتوانرێت مانەوەكە تا سێ مانگ درێژبكرێتەوە، تایبەت بەو كەسانەی بەمەبەستی گەشتیاری ڕوو لەو وڵاتە دەكەن.

هەروەها ناوی عێراق لەو ماددەیە لابرا كە تایبەتە بە هەڵگرتنی بڕی دوو هەزار دۆلاری نەقد یان چەكێكی بانكیی باوەڕپێكراو، وەك مەرجی بنەڕەتی چوونە ناو خاكی لوبنان.




PM:08:38:10/09/2022