لە رووداوێکی هاتوچۆ (١١) زیارەتکاری عیراقی گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری بابل (١١) زیارەتکاری عیراقی بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە گیانیان لەدەستدا. 

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ لە رێگای ناحیەی شوتملی لە باشوری بابل، لە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی چلەی ماتەمینی و یادەکانی عاشورا، پێکدادان لە نێوان دوو پاسدا روویدا". 

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی رووداوەکەوە (١١) زیارەتکاری عیراقی گیانیان لەدەستدا.

دوێنێ شەممە بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی زیارەتکارانی ئێرانی لە شاری کوت دوو زیارەتکار گیانیان لەدەستدا و (١٥) زیارەتکاری دیکەش برینداربوون.


PM:01:41:11/09/2022