بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی زەویەکەی تەنیشت مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی سەرلەنوی دەخرێتەوە دەنگدان

ئەمرۆ یەک شەممە لەگەڵ سەردانیدا بۆ شارەوانی سلێمانی، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کە  قوباد تاڵەبانی ئامادەی بوو،  دەنگدانێکی نوێ بوو لەسەر زەوی نزیک ( مەسڵحەی کۆن ) کە دەکەوێتە تەنیشت مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، لەو دەنگدانە لە کۆی ١٣ ئەندام کە ئامادەبوون، تەنها ٤ ئەندام دەنگیان نەداوە بەوەی کە ئەو زەویە نە درێت بە کۆمپانیا و پرۆژەی نیشتەجێبوونی تێدا بکرێت، ٩ ئەندامی ئەنجومەنەکەش لەگەڵیدا بوون کە بدرێت بەو کۆمپانیایە.

ئەو ئەندامانەی دژی ئەوە بوون کە ئەو زەیە بدرێت بە کۆمپانیا شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی، موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری، بارزان مەحمود نوێنەری یەکێتی ئەندازیاران، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی.

مەسڵەحەی كۆن روبەرەكەی ١٠ دۆنمەو لەسەر شەقامی سالمە، ١٠٠ مەتری لەسەر شەقامی سەرەكی (سالم)ە، خاوەنی پرۆژەكە پلانی داناوە لەم شوێنەدا ٤ شوقەی ٢٨ نهۆمی دروست بكات و بەشی پێشەوەی زەوییەكەش بكات بە دوكان و بازاڕ.
 
پرسی ئەو زەویە بۆتە بابەتی رای گشتی و ناوەندێکی زۆری خەڵک پێیانوایە بەرپرسانی یەکێتی لەپشت پێدان و کار ئاسانیەوەن بۆ پێدانی ئەو زەوتە بە کۆمپانیا تا بیاکەتە پرۆژەی نیشتەجێبوون. 



PM:09:54:11/09/2022