سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاشکرایکرد، رۆژی سێشه‌ممه ١٣ـی ئه‌یلوول، له پاركی سامی
عه‌بدولره‌حمان تیروپشك بۆ دامه‌زراندنی ٥٠ كه‌س ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٢ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٢، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، فەرمانگەی پارکی سامی عبدالرحمن سەر
بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دوای ئەوەی دەرگای ھەلی کارکردن بۆ دامەزراندنی ٥٠
کەس کردەوە، ژمارەیەکی زۆری کار خواز ناویان تۆمار کردووە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بۆ راگەیاندنی ناوی ئەو
کەسانەی کە دادەمەزرێن رۆژی سێشه‌ممه ١٣ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٢، کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە فەرمانگەی پارکی سامی
عبدالرحمن بە شێوازی راستەوخۆ و بە ئامادەبوونی
لیژنەی سەرپەرشتیار و ئەو کەسانەی کە ناویان تۆمار کردووە، تیروپشک بۆ دامەزراندنی
٥٠ کەس ئەنجام دەدرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاری
هه‌ولێر بەم شیوەیە هاتووە:
تیروپشک بۆ دامەزراندنی ٥٠ کەس ئەنجام دەدرێت
فەرمانگەی پارکی سامی عبدالرحمن سەر بە سەرۆکایەتی
شارەوانی هەولێر دوای ئەوەی دەرگای ھەلی کارکردن بۆ دامەزراندنی ٥٠ کەس کردەوە،
ژمارەیەکی زۆری کار خواز ناویان تۆمار کردووە، بۆ ڕاگەیاندنی ناوی ئەو کەسانەی کە
دادەمەزرێن ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/٩/١٣ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی لە فەرمانگەی پارکی سامی
عبدالرحمن بە شێوازی ڕاستەوخۆ بە ئامادەبوونی لێژنەی سەرپەرشتیار و ئەو کەسانەی کە
ناویان تۆمار کردووە تیر و پشک بۆ دامەزراندنی ٥٠ کەس ئەنجام دەدرێت.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر