ئەمڕۆ دووشەممە له كه‌مپی واشوكانی ڕۆژئاوای کوردستان، كه كۆچبه‌رانی خه‌ڵكی سه‌رێكانی تێیدا نیشته‌جێن تەقینەوەیەک ڕوویدا، بەهۆیەوە سێ کەس بوونە قوربانی.
میدیاکانی نزیک هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاند" كه‌مێك پێش ئێستا له كه‌مپى واشوكانى له نزیك پارێزگاى حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاواى كوردستان ماتۆڕسكیلێك ته‌قییه‌وه".
ئاماژە بەوەش دەکەن، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كى زۆریش له هاوڵاتیانى كه‌مپه‌كه برینداربوون.