هاتووچۆی هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان روونکردنەوە دەدات و دەڵێت" ڕووداوەکە هەفتەیەک بەر لە ئێستا بووە".
له روونكردنهوهیهكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگهیاند" ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوکرایەوە کە تیایدا دەردەکەوێت کە کارمەندێکی هاتوچۆ دەستدرێژی دەکاتە سەر هاوڵاتیەک، بۆیە وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەدواداچونی بۆئەو ڕوداوە دەرکرد".
ئەوەشی خستەڕوو، لە لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە ڕووداوهکە هەفتەیەک بەر لە ئێستا بوەو لە کاتێک بووە کە کارمەندەکە لە ئەرک بووەو هاوڵاتیەکە جنێوی پێداوەو هێرشی کردۆتە سەری، چونکە ماتۆرسکیلی لێسەندراوە، کارمەندەکەش وەکو کاردانەوەیەک لە هاوڵاتیەکەی داوە.
دەشڵێت" لەبەرئەوەی ڕێنمایی ئێمە بۆهەموو کارمەند و ئەفسەرانمان ئەوە بوە کە دان بەخۆیان دابگرن، تەنانەت ئەگەر هێرشیشیان کرایە سەر، چونکە ئەرکی ئێمە پاراستنی هاوڵاتیانە لە هەموو حاڵەتەکان، ئەو کارمەندەش ئەو ڕێنماییەی پێ جێبەجێنەکراوە، بۆیە لەسەر فەرمانی وەزیری ناوەخۆ کارمەندەکە بەندکرا لەگەڵ چەند سزایەکی تری سەربازی".