بكوژی گەنجە كوردەكەی بەریتانیا دەستگیركرا


بكوژی گەنجە كوردەكەی وڵاتی بەریتانیا كە لەلایەن هاوڕێیەكییەوە كوژرا بوو، دەستگیركرا.

سایتی ئێن ئاڕ تی بڵاویكردەوە، بكوژی گەنجە كوردەكەی كۆڵچستەر بەناوی (باكۆ ئازاد) لە دەروازەی دۆڤەر لە كاتێكدا كە دەیویست بەرەو فەرەنسا هەڵبێت دەستگیركرا، ئەوەش لە كاتێكدایە شەوی یەكشەممەی رابردوو باكۆ لەلایەن یەكێك لە هاوڕیكانییەوە، كە هاوڕێی منداڵی یەكتر بوون و لە سۆپەرماركێتەكەی باكۆ شاگرد بوو، كوژرا.

هەر بەپێی زانیارییەكانی ئێن ئرتی، هاوڕێیەكەی وەك شاگردێك لە سۆپەرماركێتی باكۆ كاری كردووە، بەڵام لە شەوی رووداوەكەدا باكۆ بە هاوڕێكەی وتووە پێكەوە بچن ئەو بڕە پارەیە بهێنن كە هەیبووە و متمانەی بە هاوڕێكەی كردووە، هاوڕێكەشی باكۆی داوەتە بەر چەقۆ و جانتا پارەكەی هەڵگرتووە.





PM:07:26:13/09/2022