وێنە.. هەیفا وەهبی لەگەڵ ئازیزترین کەسیدا دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی لوبنانی و عەرەب، هەیفا وەهبی نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ دایکیدا بڵاوکردەوە. 

هەیفا نوێترین وێنەی خۆی و دایکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە، کە بۆتە مایەی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکانی. 

هەیفا وەهبی تەمەنی ٥٠ ساڵە و تا ئێستا بە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
 
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.


AM:11:16:14/09/2022