بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری
هاوڵاتیان دەکاتەوە، كە گۆڕانكاری بەسەر كاتی دەوامی پاسپۆرت دێت و لە ٩ی بەیانییەوە
دەستپێدەكات.
ئەمڕۆ ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی
پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ھاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی
و دەورووبەری ئاگادار دەكەینەوە، لەمەودوا دەوامی فەرمی بەمەبەستی وەرگرتنی مامەڵەی
پاسپۆرت و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە كاتژمێر (٩:٠٠)ی بەیانی تا كاتژمێر (٤:٠٠) ی عەسرە.
هەر لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕۆژانی پێنچ
شەممە لەكاتژمێ ر(٩:٠٠ی بەیانی بۆ ٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەگەڵ كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان
و قەرەباڵغ بوونی شەقامەكان، بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكان گۆڕانكاری لەكاتی دەوامی
بەیانیان دەكەن بۆئەوەی بەریەك كەوتن لەكاتی دەوام لەگەڵ مامۆستایان و خوێندكاران
دروست نەبێت.