سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمانی كوردستان دەخەنەڕوو.
فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم بە كوردستن 24ی راگەیاندووە "لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، چاوەڕێی رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتین، بۆ ئەوەی دواتر وەك سەرۆكایەتی هەرێم كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان ئەنجام بدەین و وادەی هەڵبژاردن دیاری بكەین".
بەپێی زانیارییەكان پێشبینی دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا، پارتی و یەكێتی لەسەر دوایین كۆسپەكانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆببنەوە، بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتنی كۆتایی، بەتایبەت لەسەر سیستەمی هەڵبژاردن، كە یەكێتی و چەند لایەنێكی دیكە داوای فرە بازنەیی دەكەن، لە بەرامبەردا پارتی پێشنیازیكردووە سیستەمی هەڵبژاردن لە سەدا پەنجا یەك بازنە بێت و سەتا پەنجاش فرە بازنە بێت.