بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژینا ئەمینی گەیشتەوە سەقز و لەلایەن هاونیشتمانیانی شارەکەوە پێشوازی لێکرا و، پاشان لە گۆڕستانی (ئایچی) بە خاکسپێردرا.
ژینا ئەمینی ئێوارەی رۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە وێستگەی حەقانی میترۆی تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بە تۆمەتی (پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی) دەستگیرکرا، دواترا گوێزرایەوە بۆ گرتووخانەی پۆلیس لە شەقامی وەزیرانی تاران، ئەو کەسانەی لەگەڵ ژینا دەستگیرکرابوون بە میدیاکانیان راگەیاندووە، لە کاتی گواستنەوەی بۆ بەندیخانە، هێزە ئەمنییەکان لە ژینایان داوە و لە گرتووخانە دۆخی تەندروستی تێکچووە.