سلێمانی.. سێ رۆژنامەنووس دەستگیرکران


لە كاتی ڕوماڵكردنی مەراسیمی یادكردنەوەی شوكری سەرحەد، كادیری پەكەكە لە شاری سێمانی، سێ رۆژنامەنووسی نزیك لەو حیزبە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانیەوە دەستبەسەركران و تا ئێستا ئازاد نەكراون.

ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوز نزیك لە پەكەكە بڵاویكردەوە "ئێوارەی رۆژی شەممە یەكەمین ساڵیادی شەهیدكردنی شوكری سەرحەد (یاسین بولوت) لە گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی بەڕێوەچوو دوای تەواوبوونی مەراسیمی یادكردنەوەكە، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی دەستیان گرت بەسەر كامێراو كەلوپەلی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی كە لە مەراسیمەكەدا بوون و بەبێ هیچ هۆكارێك دەستبەسەریان كردن".

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردووە "تا ئێستا ڕون نەبووەتەوە كە ڕۆژنامەنووسی دیكە دەستگیركرا بێت، هێزە ئەمنییەكان ڕایانگەیاندووە ڕەنگە دوای لێكۆڵینەوەیەكی ڕۆتینی ئازاد بكرێن".



PM:11:42:17/09/2022