نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەریتانیا دەكات


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی حكومەتی بەریتانیا بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمی ماڵئاواییكردن لە شاژن ئێلێزابێسی دووەم دەچێتە لەندەن.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 18/9/2022 رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی حكومەتی بەریتانیا، بۆ بەشداری لە رێوڕەسمی ماڵئاواییكردن لە شاژن ئێلێزابێسی دووەم، دەگاتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.

هەر بەپێی راگەیەنروەكە لەم سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەركردە و ڕێبەرانی وڵاتانی جیهان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییكردن لە شاژنی كۆچكردووی شانشینی یەكگرتوودا دەكات و لە ماوەی دوو رۆژی رێورەسمەكەدا ئامادەی كۆڕ و كۆبوونەوەكانی ئەو بۆنە فەرمییە دەبێت.



PM:02:35:18/09/2022