ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە دوکانێکی بازاڕی داون تاون لە شاری هەولێر گڕیگرت و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا لە بازاڕی داون تاونی شاری هەولێر ئاگر کەوتەوە و تائێستاش بەردەوامە و زیانەکان ئاشکرانەکراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستاشدا هێزێکی زۆری ئەمنی و بەرگری شارستانی بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە،
هەروەها بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان لە شوێنی ڕووداوەکە، ئاگرەکە زیانی بە کۆمەڵێ دوکان گەیاندووە، بەڵام تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆل نەکراوە.