چوار خۆپیشاندەر بە گولەی هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژران

بەرپرسێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چوار کەس کوژراون و بە دەیان بریندار بوون.

عەتا ناسر سەقزی بەرپرسی پەیوەندیەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند تەنها بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خۆپێشاندەران لە دیواندارەی سەر بە پارێزگای سنە ٤ کەس شەهیدبوون و ٤٠ کەس بریندارە".

بەرپرسی پەیوەندیەکانی کۆمەڵە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە شاری دیواندەرە تەقەی بە ناو خەڵکدا کردووەو لەو ٤٠ بریندارەش کەسانێکیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.
 
خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ کە سەرەتا بە مانگرتن دەستیپێێکرد و زۆربەی شارەکانی رۆژهەلآتی کوردستانی گرتەوە تا ئێستا بەردەوامەو پێشبینی دروستبوونی بارگرژی زیاتر و تونوتیژی زیاتر دەکرێت.





PM:08:01:19/09/2022