نرخی دراوەکان بەرامبەر بە دینار گۆڕانکارییان بەسەردا هات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە دوێنێ لە بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان گۆڕانكارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی بە جێگیری مایەوە. 

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینار، دوێنێش بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەکرا. 

 - نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٨ هەزار دینار، دوێنێ بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار بووە. 

 - نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٧ هەزار و ٦٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٦٨ هەزار و ٤٥٠ دینار بووە. 

 نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٦٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ٨ هەزار و ١٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٦٩٢ دینارە.

- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سوری بە ٣٣٦ هەزار دینارە.


AM:10:07:20/09/2022