مەسعود بارزانی و سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە


پرسی دەستوری هەرێم کە پەرلەمان جارێکی تر لە پالانیدایە کاری لەسەر بکات، تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بوو.
  
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا لەو بارەیەوە بڵاویکردەوە " ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ ئەیلول ‏‎هەردوولا لە دیدارەکەدا باسیان لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستانکردو زەرورەتی زەمینەسازی و دروستکردنی هەماهەنگی و یەکدەنگی کرد لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور کردووە".  

لە زاری بارزاییەوە بڵاوکراوەتەوە"بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەلایەن دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، وەک چۆن لەڕابردوو هەمان هەڵوێستی هەبووە." 
 
ماوەیەکە سەرلەنوێ پرسی دەرکردنی دەستوری هەرێمی کوردستان بووە بە رۆژەڤی نێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی تری کوردستان و پرسی پەرلەمان.




PM:01:33:21/09/2022