(١٠٠) خوێندكاری خوێندنگایەكی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانە کران

لە ماوەی (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی (١٠٠) خوێندکار لە خوێندنگایەکی شاری سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی منداڵان کراون و تەندروستی شارەکەش دەڵێت" لەسەر ئەو پرسە لیژنەیەك ڕاسپێردرا". 

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری ڕابردوودا لە خوێندنگایەك لەناو شاری سلێمانی، نزیکەی (١٠٠) خوێندکار بە حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جمال ئەحمەد ڕەشید تایبەت بە منداڵانیان كردووە". 

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە" بە مەبەستی بە دواداچوون لەو حاڵە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە چاودێری تەندروستی، یەکەی ئاو و تەندروستی خوێندنگاکان ڕاسپارد، ڕاستەوخۆ بە دواداچوون بکرێت لە دۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی خۆراك و ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت".


AM:09:29:22/09/2022