لە هەولێر هۆتێلێك داخرا


لە شاری هەولێر هۆتێلێك داخرا ئەوەش بەهۆی هەراسانكردنی هاوڵاتیانی ئەو گەڕەكەوە.

پارێزگای هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە،  دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆیی هۆتێلێك كە هاوڵاتیانی گەڕەكی كورانی عەنكاوەی هەراسانكردبوو، ئەمڕۆ هەینی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، تیمەكانی قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێری راسپارد، ئیجرائات لەگەڵ ئیدارەی هۆتێلەكەدا بكرێت و دابخرێت.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "هۆتێلەكە لە یاسا و رێنماییەكانی حكومەت دەرچوبوو، بۆیە لە رێگەی لیژنەكانی قایمقامیەتەوە داخرا".






PM:04:00:23/09/2022