خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژی مردنی ژینا ئەمینی به‌رده‌وامی هەیە، شه‌وی رابردوو گرژی و ئاڵۆزی زۆربوون و به‌پێی زانیارییەکان کۆماری ئیسلامی ئێران كۆنترۆڵی له‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی شاری شنۆ له‌ده‌ستداوه و شاره‌كه كه‌وتۆته ده‌ست خۆپیشانده‌ران.
هەرچەندە حکومەتی ئێران ئاستەنگی بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت دروست کردووە، بەڵام بەپێی ئەو دیمەنانەی لە شار و شارۆچکەکانەوە بڵاودەکرێنەوە، شه‌وی رابردوو ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له هەریەک لە شاره‌كانی، (سنه، ته‌ورێز، دێولان، دیوانده‌ره، پیرانشه‌هر و بۆكان و مه‌هاباد، تاران، ئه‌سفه‌هان، كه‌ره‌ج)، دژی گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی به‌رده‌وام بوو.
بۆبینینی ڤیدیۆکە کلیک لەم بەستەرە بکە
هەروەها به‌پێی زانیاری میدیاكان و چالاكی خۆپیشاندانه‌كان بێت، له شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جیاواز له ناوچەکانی دیكه، ناڕه‌زایەتی و خۆپیشاندان فراوان بووە و خۆپیشاندەران هه‌ندێك جێگایان كۆنترۆڵكردووه و به‌پێی ئه‌و گرتە و تۆمارە ڤیدیۆیانه‌شی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونه‌ته‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر كۆببوونه‌وه، کە تەنها هەندێک پێگەی سەربازی لە چواردەوری شارەکە ماوە.
ماوەی زیاتر لە ھەفتەیەکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بەردەوامە، کە (٨٥) شاری ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش کاردانەوەی فراوانی سیاسی بە دوای خۆیدا ھێناوە.