ئەو سەرکردەیەی داعش کە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بە CNN ی وتووە بێئەوەی ناوی خۆی ئاشکرا بکات، ئاماژهی بۆ ئهوه کردووه لەگەڵ ئەو ئافرەتانەدا مناڵیشیان لەگەڵ دابووه.
تەلەفزیۆنەکە ڕایگەیاندووە کە پسپۆرە سەربازیە ئەمریکیەکان دەڵێن لە نێو10 ههزار تا 20 ههزار ئاوارە لە چیای شەنگال ماونەتەوە کە هەندێکیان تەمەن و باری تەندروستیان ڕێگایان نادات بە پیادە بگوێزرێنەوە، ڕاوێژکارەکان دەڵێن گواستنەوەیان چەندین هەفتەی دەوێت.