وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێم رایدەگەیەنێت" بەهۆی نزمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، ماوەی پێدانی کارەبا بۆ ١٨ کاتژمێر زیادبووه".
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" به درێژایی وەزری هاوین بە تێکڕایی ١٤ بۆ ١٥ كاتژمێر کارەبای نیشتمانی به هاووڵاتییان دراوە، بەهۆی نزمبوونەوەی خواست لەسەری، ماوەی پێدانی کارەبا بۆ ١٨ کاتژمێر زیادیكردووه".
ئاماژه به‌وه‌شکردووە، ئێستا وه‌زاره‌تی كاره‌با توانایی به‌رهه‌مهێنانی ٣٥٠٠ مێگاوات كاره‌بای هه‌یه، کار لەسەر زیادکردنی ٥٠ ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کێلگەی کۆرمور دەکرێت کە بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا ٢٥٠ مێگاوات زیاد دەبێت و، تا مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو، بە زیادکردنی ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز، ٧٥٠ مێگاوات کارەبا زیاد دەبێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه" تا ئێستا بۆ ١.٣ ملیۆن هاوبەشی کارەبا پێوەری زیرەک دانراوە، بەهۆی پێوەری زیرەکەوە، کارەبا کۆنترۆڵ کراوە، کۆتایی بە سەرپێچییەکان هێنراوە و ئاستی خزمەتگوزاریی کارەبا بەرز کراوەتەوە".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، رێژەی بە فیڕۆچوونی کارەبا لە ٣٥% بۆ ٢٥% کەم کراوەتەوە و ١٠% بۆ ناو تۆڕی کارەبا گەڕێندراوەتەوە.