کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

هاتوچۆی کۆیە ڕایدەگەیەنێت" لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەکی کۆیە - هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و هاوڵاتییەکیش بە سەختی بریندار بوو". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر رێگەی نێوان (کۆیە و هەولێر)، لە نزیک گوندی سوسێ، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا روویدا". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە رووداوەکەدا سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەشی بە سەختی برینداربوو، لە ئێستاشدا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە".  


PM:12:36:26/09/2022