سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان سه‌ركۆنه‌ى بۆمبارانكردنى هێزه‌كانى كۆمارى ئيسلامی ئێران بۆ خاکی هه‌رێم دەکات و دەڵێت" چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه به ته‌واوى ڕهتدهكهينهوه".
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت" سه‌ركۆنه‌ى بۆمبارانكردنى هێزه‌كانى كۆمارى ئيسلامي ئێران بۆ چه‌ند ئامانجێك له هه‌رێمى كوردستان و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌ناو خه‌ڵكى سيڤيلدا ده‌كه‌ين و چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه به ته‌واوى ڕهتدهكهينهوه".
ئەوەش هاتووە" هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان ڕوونه كه ڕێگه نادات هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى بۆ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ له سنوورييهكانييهوه ڕووبدات، له هه‌مان كاتدا جه‌ختيش له‌وه ده‌كاته‌وه كه نابێت هه‌رێمى كوردستان بكرێته گۆڕه‌پانى يهكلاكردنهوهى ململانێكانى لايه‌نه ناكۆكه‌كان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، له كاتێكدا دووپاتى دهكهينهوه كه چه‌ك و هێز كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن و تاكه ڕێگهچارهيهك له به‌رژه‌وه‌ندی ههموولايهكدا بێت ته‌نيا گفتوگۆ و ئاشتييه، داوا له حكوومه‌تى فيدراڵي عێراق ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و خاك و سه‌روه‌ری وڵات بپارێزێت.