بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ 14 ماددەی خۆراك دەرچوو


وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نوسراوێكی ئاراستەی دەروازە سنوورییەكان كردووە و بڕیاری لێخۆشبوون لە 14 جۆر مادەی خۆراكی درێژكردۆتەوە.  

بەپێی گشاتاندنێكی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی، بڕیار دراوە بە درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە 14 جۆر مادەی خۆراكی تا كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران كە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت.  

هەر بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم، لێخۆشبوون لە باجی گومرگی بۆ 14 جۆر مادەی خۆراكی لە پاقلەمەنی و دانەوێڵە و شیر و زەیت و ڕۆن و چەند مادەیەكی دیكەی خۆراكی دەركرابوو نوێ‌ دەكرێتەوە.  







AM:09:51:30/09/2022